دراوی 100 دۆلاری ئەمریکی - وێنە: 964
لە 20 رۆژدا 45 قاچاخچی دۆلار دەستگیرکراون
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لە ماوەی 20 رۆژی رابردوودا 45 کەسیان بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوە دەستگیر کردووە.
ئەمرۆ هەینی 21.7.2023، حسێن تەمیمی بەرێوەبەری پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، هەر لەو ماوەیەدا دەستیان بەسەر دوو هەزار و 500 کارتی بانکیدا گرتووە کە ئەو 45 کەس بۆ بردنە دەرەوەی دۆلار بە قاچاغ بەکاریانهێناوە.
بانکی ناوەندی و پۆلیسی عێراق لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەو کارتە بانکیانەوە لایەنی سوودمەند لە دزەپێکردنی دۆلار ئاشکرا بکەن، حسێن تەمیمی وای وت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو تەنیا لە پارێزگای نەجەف دەستی بەسەر هەزار و 250 کارتی بانکی بەقاچاخبراودا گرتووە و 23 کەسی بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی ئەو کارتانە دەستگیرکردووە.