یانەی شێلادزێ پێویستی بە یاریگایە

964+
هەژین فەتاح

یانەی شێلادزێی وەرزشی بێ یاریگایە و بە کرێ راهێنان دەکات لە یاریگای ئەهلیدا، سەرۆکی یانەکە داوادەکات گرفتەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.

یانەکە دەڵێت، ئەو یاریگایانەی یاری تێدا دەکەن رووبەرەکەیان کەمە و کێشە بۆ دادوەر دروست دەکەن لە کاتی بڕیارداندا.

شەریف ئیبراهیم سەرۆکی یانەی توپی پێی شێلادزێ بۆ 964ـی باسکرد، یاریزانەکانی بە کرێ راهێنان دەکەن و سەرەڕای ئەوەش یاریگاکان لە رووی وەرزشیەوە دروست نین.

هەروەها داوای کرد یاریگای ستانداردیان بۆ دروستبکرێت.

لەوبارەیەوە، ئەندازیار سەربەست حسێن سەروکی شارەوانی ناحیەی شێلادزێ بە 964ـی وت، شارەوانی بەپێی ماستەر پلان ئیشی خۆی دەکات و ئەوان چەندین جار هەوڵیانداوە جێگای یاریگا بکەنەوە و ئیشی لەسەر دەکەن و داواکاری بەرزدەکەنەوە.