ژوورێک سووتاوە

ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە گڕی گرت

964+
محەمەد عومەر

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئاگر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردەوەی هەڵەبجە کەوتووەتەوە و بەزووی کۆنترۆڵکراوە.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ئاگرەکەوە ژوورێک سووتاوە.

زانیار حەمەنوری وتەبێژی بەرگری شارستانی هەڵەبجە بە 964ـی وت، رووداوەکە لە کاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانی بووە و هیچ زیانێکی نەبووە، تەنیا لە ژوورێکدا سپلێت و بەشێک لە تاقمی قەنەفەکە سووتاوە.

وتیشی، هەر زوو تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و کۆنترۆڵیان کردووە.