شیرین و گەورە و پڕ ئاوە
هەنجیرەكەی زەڵم لە كڕین نایەت
964+
دیلان محەمەد جەزا
دوو رۆژە هەنجیری زەڵم پێگەیشتووە، گەیشتوەتە بازاڕەكانی سلێمانی، ئێستا كیلۆی بە17 هەزار دینارە و بەریشناكەوێت.
لە گوندی زەڵم، هەنجیری زەردی قەبارە گەورەی هەیە، خواستێكی زۆری لەسەرە و تامێكی ئێجگار جیاوازی هەیە.
هەنجیری گوندی زەڵم، خواستێكی زۆری لەسەرە، نۆبەرەكەی كیلیۆی 10 بۆ 12 هەزار دینار دەكات، بەشێكی زۆری هەر لەسەر باخەكە دەفرۆشرێت و بەشێكی دیكەی رەوانەی شارەكانی دیكەی سلێمانی دەكرێت.
چۆمان مەحمود میوە فرۆشە لە بازاڕی سلێمانی بە964ی وت، ئەمڕۆ كیلۆی 17 هەزار دەكات، خواستی زۆر زۆری لەسەرە لەوەتەی هەیە هەنجیری زەڵم هەرزان نەبووە.
گوندی زەڵم، شەش كیلۆمەتر لە ناحیەی خورماڵ و 16 كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە، گوندەكە گەشتیارییە، زۆربەی دانیشتوانەكەی بە باخداری و ئاژەڵداریەوە سەرقاڵن و گوندەكە بە قەتپاڵی چیایەكەوەیە و دەكەوێتە دۆڵی زەڵمەوە