دیمەنی ئەو بارهەڵگرەی خۆی کێشاوە بە ماتۆڕێکی سێ تایەدە. وێنە هاتوچۆی زاخۆ
بارهەڵگرێک و ماتۆڕێکی سێ تایە پێکیاندادا
964+
توانا نەقی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ماتۆڕێکی سێ تایە روویداو چوار کەس بریندار بوون.
هاتوچۆی زاخۆ بڵاویکردەوە، رووداوەکە لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان دهۆک بۆ زاخۆ لە نزیک ناحیەی باتێلێ روویداوە.
دەشڵێت، ئۆتۆمبێلێکی بەرهەڵگری تورکی کۆ کێشاوە بە ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە لە ئەنجامدا چوار کەس برینداربوون و زیانی مادی بەر بەرهەڵگرەکە و ماتۆڕەکەش کەوتووە.
964 دەزانێت یەکێک لە بریندارەکان ژنێک بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.