وەزیری گواستنەوە: هیچ كێشەیەكی تەكنیكی و ئەمنی لە فڕۆكەخانەكان نییە
964+
کوردستان ئەحمەد
ئەمشەو گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر بۆماوەی سێ كاتژمێر راگیران و وەزیری گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت، هیچ كێشەیەكی تەكنیكی و ئەمنی لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانیدا نییە.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كەمێك پێش ئێستا لە فەیسبووك نوسیویەتی،”بۆ ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، هیچ کێشەیەکی تەکنیکی یاخود ئەمنی لە فرۆکەخانەی نیودەولەتی ئەربیل (هەولێر ) وفرۆکەخانەی نیودەولەتی سلێمانی نیییە، وهیچ هێزێکی ئەمنی جوولەی پێ نەکراوە لۆ فرۆکەخانەکان.فرۆکەخانەکانی کوردستان بە توانای تەواوەوە کار دەکەن. “.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا نوسیویەتی،” بە پێی بڕیارێکی دەسەلاتی فرۆکەوانی مەدەنیی عێراقی، چەند کاژێرێک ئاسمانی بەرووی فرۆکەوانی ڕاگیرا.”.
پێشتر 964وردەكاری راگیرانی گەشتەكانی فرۆكەخانەی هەولێری پشتراستكردەوە لە زاری چەند سەرچاوەیەكی تایبەتەوە
964 هۆكاری راگرتنی گەشتەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاشكرا دەكات
وێنەیەك لە پۆستەكەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن