ڤیدیۆ: ئاهه‌نگه‌كه‌ی مێسی كێشه‌ی تێكه‌وت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌هۆی باران و خراپیی كه‌شوهه‌واوه، یانه‌ی ئینته‌رمه‌یامی ئه‌مریكی له رێوڕه‌سمی ناساندنی مێسی وه‌ك یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ی، كێشه‌ی زۆری بۆ دروست بوو.
رێوڕه‌سمه‌كه ئه‌م به‌یانییه به كاتی كوردستان “شه‌وی رابردوو به كاتی ئه‌مریكا” به ئاماده‌بوونی 10 هه‌زار هانده‌ر كرا، به‌ڵام رێوڕه‌سمه‌كه دوو كاتژمێر دواخرا به هۆی بارانبارین و خراپیی كه‌شوهه‌واوه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ماوه‌ر نه‌ڕۆیشتن و خۆیان خسته ژێر نایلۆن و چادرهكان بۆ ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگی هاتنی مێسی و بۆسكێتس بۆ یانه‌كه‌یان به‌شداریی بكه‌ن.