سێ کەس لەسەر بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، لە سنووری پارێزگای هەولێر سێ کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، تۆمەتبارەکان ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی 17.7.2023 دەستگیر کراون و کڕین و فرۆشتنیان بە مادەی هۆشبەرەوە کردووە.

لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەست بەسەر بڕی نیو کیلۆ لە مادەی کریستاڵ و بڕێک لە مادەی ماریجوانادا گیراوە .

“پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە”، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان وا دەڵێت.