ئه‌مبوڵانسه‌كانیان هیلاك و ماندوون
سۆران پێویستى به نزیكه‌ى 25 ئه‌مبوڵانسه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران پێویستیان به نزیكه‌ى 25 ئه‌مبوڵانسه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیش ده‌ڵێت، ئه‌و ئهمبوڵانسانهى هه‌یانه زۆر هیلاك و ماندوون و پێویستسیان به ئه‌مبوڵانسی تازه‌یه.
له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، به شه‌ش قهزاكهیهوه، زیاتر له 100 بنكه‌ى ته‌ندروستی گونده‌كان و حه‌وت نه‌خۆشخانه هه‌یه.
د. كامه‌ران مه‌لا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سۆران، به 964ـى راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك ئه‌مبوڵانسیان له نه‌خۆشخانه جیاجیاكان هه‌یه به‌ڵام زۆربه‌یان هیلاك بوونه مۆدیلیان 2004 و 2005 ن و پێویستیان به ئه‌مبوڵانسی تازه هه‌یه.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد “دەرخستەی کڕینی 10 تاكو 20 ئەمبۆڵانسی نوێ رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، تاکو ئەو ئەمبۆڵانسانەمان بۆ بکڕدرێن و دابەشیان بکەین بەسەر نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی سنووره‌كه‌یان”.
روونیكرده‌وه، ره‌زامه‌ندى كڕینیان وه‌رگیراوه، به‌ڵام ئه‌وان پێویستیان به‌نزیكه‌ى 25 دانه‌یه.