دیمەنێک لە مۆنۆمێنتی شەهیدان لە چەمچەماڵ کە لە پشتەوەی ی‌دا قەزاکە بە گشتی دەردەکەوێت- وێنە: 964+
"فێڵ لە هاوڵاتیان کراوە"
“كردنه‌وه‌ی حیسابی بانكی له چه‌مچه‌ماڵ قه‌ده‌غه‌یه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیژنەی ئەمنی له قەزای چەمچەماڵ له ئاگادارییه‌كدا هۆشداریی ده‌دات، فرۆشتنی سیم‌كارت به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی حیسابی بانكی قه‌ده‌غه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵخه‌ڵتاندنی هاوڵاتیانی پێكراوه.
لیژنه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15.7.2023 ئاگاداری سەرجەم دوکانه‌كانی فرۆشتنی سیمکارت و هاوڵاتیان دەکاته‌وه، “فرۆشتنی سیمکارت بە مەبەستی کردنەوەی حسابی بانکی و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان بە بڕێک پارە، کە لە نێوان (25 تا 100) هەزار دینارە، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەرکەسێک ئەو کارە بكات سزا دەدرێت”.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ماوەیەکە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان گرووپێک بەرامبەر بە بڕێک پارە، کە بە هاوڵاتیانی دەدەن، سیمکارتیان بەناو دەکەن و هەژماری بانکییان بە ناوەوە دەکەنەوە و لە دەرەوەی وڵات ئاڵوگۆڕی دراو بەو هەژمارەوە دەکرێت، بەبێ ئەوەی هاوڵاتی ئاگاداربێت، کە بە ناویەوە حەواڵەی پارەیەکی زۆر کراوە، سەرەنجام ئەو هاوڵاتییە باجێکی زۆری دەچێتە سەر ناوی و هەرکاتێک کاری بە فەرمانگەیەکی حکومی بکەوێت بۆ ئاڵوگۆڕی موڵکێک یان نوێکردنەوەی مۆڵەتێک، سەرجەم باجەکەی لێ وەردەگیرێت، کە رەنگە دەیان ملیۆن دینار بێت.
لیژنه‌ی ئه‌منیی چەمچەماڵ ده‌ڵێت، ئه‌وان راسپێردراون هەر کەسێک کاری لەو شێوەیە بکات، دەستبەجێ دەستگیری ده‌كه‌ن و رووبەڕووی یاسای ده‌كه‌نه‌وه.