هاوڵاتیەک لە رووباری کەندێ لە قەسرۆک خنکا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئێوارەی ئەمرۆ هەینی لە رووباری گوندی کەندێ لە ناحیەی قەسرۆکی سەر بە قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک گەنجیک خنکا و گیانی لەدەستدا.
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕیوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، گەنجەکە تەمەنی 41 ساڵە و ناوی یاسین محمد ساڵحە و خێزاندارە و خەڵکی ناحیەی قەسرۆکە.
دوای ئەوەی بۆ مەلەکردن رووی کردووەتە رووباری گوندی کەندێ، خنکاوە و هاوڕێکانی دەریانهێناوە و بردوویانەتە نەخۆشخانە بەڵام گیانی لەدەستداوە.
ئیبراهیم فەریق دەشڵێت، هاوڕێکانی کە دەریانهێناوە پەیوەندییان بە ئەوانەوە نەکردووە وەک بەرگری شارستانی، ئێستا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە لە دهۆک.
پێداچوونەوە: توانا نەقی