لە سۆران بە رووداوی هاتوچۆ

کەسێک گیانی لەدەست دا و دووانی دیکە برینداربوون

توانا نەقی

بە رووداوی هاتوچۆ لەسەر رێگای سۆران بۆ خەلیفان کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکە بریندران.

ئەمڕۆ دووشەممە هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا و بی ئێمێک روویداوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، رووداوەک لە نزیک بازگەی بێخاڵ روویداوە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوانی دیکە بەسەختی بریندارن.