وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک گیانلەدەستدانێک و سێ برینداری لێکەوتەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای کەرکوک پردێ چوار کەس بوونە قوربانی و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانیلەدەستداوە و بارودۆخی دوو لە بریندارەکان ناجێگیرە.
ئێوەرەی ئەمڕۆ هەینی 14.7.2023 ئۆتۆمبێلی خێزانێک وەرگڕا بەو هۆیەوە باوکێک گیانیلەدەستدا و سێ کەسی دیکەی خێزانەکەی بریندار بوون.
سامان یابە، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ی وت، لەسەر رێگای کەرکوک هەولێر نزیک گوندی دارەمان ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە پیاوێکی تەمەن 62 ساڵە گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەی و دوو کچی بریندار بوون.
وتیشی، برینی خێزانەکەی و یەکێک لە کچەکانی سەختە و تەندروستیان ناجێگیرە، خێزانەکە بە رێگەوەبوون بۆ شاری هەولێر
پێداچوونەوە: توانا نەقی