وەزارەتی پەروەردەی عێراق وا دەڵێت

نیوەی زیاتری مامۆستایان لەخانووی کرێدان

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق راگەیاندووە، بەپێی داتاکانیان %60ی مامۆستایانی عێراق لەخانووی کرێدان.

رۆژی پێنجشەممە، فەلاح قەیسی بریکاری وەزیری پەروەردەی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووە، نیوەی زیاتری ژمارەی مامۆستایانی عێراق لە خانووی کرێ ژیان بەسەردەبەن.

ئەم ژمارەیە لە کاتێکدایە ئامارەکانی یەکێتی مامۆستایانی عێراق دەریدەخەن، لەم ساڵ ژمارەی مامۆستایان گەیشتوەتە یەک ملیۆن مامۆستا، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەستی دەرکرد.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبارەی موچەی مامۆستایان بڵاوکراوەتەوە، کەمترین موچەی مامۆستا لە عێراق 982 هەزار دینارە کە دەکاتە نزیکەی حەوت سەد دۆلار، بەرزترین موچەش، دوو ملیۆن و 750 هەزار دینارە کە دەکاتە نزیکەی هەزار و نۆسەد دۆلارە.