هەڤاڵ ئیبراهیم دوو کلیپی نوێ بڵاودەکاتەوە
964+
هەزین فەتاح – زاخۆ
ماوەیەکە هونەرمەند هەڤاڵ ئیبراهیم، چالاکیە هونەرییەکانی بەردەوامە و نزیکەی دوو هەفتەیە گۆرانی (نالە نالە)ی بڵاوکردوەتەوە و نیەتی نییە بوەستێت.
هەڤاڵ ئیبراهیم بۆ ترێندی 964 ئاشکرای دەکات، ئامادەکاری بۆ دوو کلیپی نوێ دەکات لەسەر ئەڤینی وەلات و غەریبی، جیاواز لە کارەکانی دیکەی کە زیاتر سۆزداری و خۆشەویستیە.
هەڤاڵ ئیبراهیم، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکان، لە نۆ ساڵیەوە گۆرانی تۆمارکردووە، خاوەنی چوار ئەلبوم و 100 گۆرانی هەیە.