بەشێک لە پێویستییەکانی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان دابین کران

964+

پێشەوا محەمەد

بەشێک لە پێداویستییەکانی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان دابین کران و بڕیاری نۆژەنکردنەوەی بیناکەشیان دراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە لایەن قایمقامیەتی قەزاکەوە سەردانی کراوە و تایە بۆ ئۆتۆمبێلەکان و سپلیت بۆ کارمەندەکان دابین کراوە.

“بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان بە هۆی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکی خزمەتگوزارییە، بەردەوام پێویستیی هەیە و تا زیاتر هاوکاری بکرێت باشتر هاوکاری هاوڵاتیان دەکات”، کەیوان عومەر، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان وای بە 964 وت.

روونیشیکردەوە، چاککردنەوە و دابینکردنی پێداویستی بەردەوام لە تایە و ئامێرەکانی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگر و کارەساتە سروشتییەکان کاری ئەوان زیاتر دەباتە پێشەوە.