ئەمڕۆش گەرمای حاجی ئۆمەران نەچووە 30 پلە
964+
كوردستان ئەحمەد
بە پێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور و بوونی تۆزێکی سوک لە کاتەکانی ئێوارەدا.
بەشی پێشبینيی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما وەك رۆژەكانی پێشوتر دەبێت.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ چوار شەممە 12.7.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرایى با / مامناوەند ( 15 – 20 ) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .سبەی پێنج شەممە 13.7.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت.
خێرایى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .
پلەکانى گەرما / بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 43 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 40 پلەى سیلیزى
دهۆک : 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 45 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 42 پلەى سیلیزى
سۆران : 39 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 46 پلەى سیلیزى