دڵشاد ئه‌حمه‌د بۆ 964: بۆ ئێمه سێ خاڵ به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به زۆر گرنگه
964+
شڤان عه‌بدوڵا – زاخۆ
یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ رایگه‌یاند، بۆ یاریی ئه‌مڕۆ چاویان له بردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌یه به‌رامبه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به.
دڵشاد ئه‌حمه‌د به 964ی وت، تیپه‌كه‌یان بۆ یاریی ئه‌م ئێواره‌یه به‌رامبه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به ئاماده‌یه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی باشیان بۆ تیپی یانه‌ی ته‌ڵه‌به كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا چه‌ند یاریزانێكیان به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی یارییه‌كه ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیتر ده‌توانن شوێنیان بگرنه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئێواره كاتژمێر 07:15 یانه‌ی زاخۆ له گه‌ڕی 36ی خولی نایابی عێراق له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ته‌ڵه‌به ده‌بێته‌وه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا