هەواڵ
سێ کەس لە زێی بچوک خنکان
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سنوری ناحیەی سێگردکانی قەزای کۆیە، سێ هاوڵاتی لە زێی بچوک خنکان کە سەرجەمیان، ئەندامی یەک خێزانن.
بەکر فەیسەل، بەڕێوەبەری ناحیەی سێگردکان بە964ی وت، هەرسێکیان ئەندانی یەک خێزانن و کە پیاوێک و دوونەوەین.
تەرمی پیاوەکە بەناوی ئەحمەد عومەر دۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمی دووکەسەکەی تریش بەردەوامە.