پێشمەرگەی سلێمانی لە خولی عێراق یانەی جەماهیری توشی شکست کرد

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە دووەم یاریدا توانی سەرکەوتن بەسەر یانەی جەماهیردا تۆماربکات.

لە شاری بەغدا رکابەریەکانی خولی تێنسی سەر زەوی عێراق بە بەشداری 12 یانە کۆتایی بە قۆناغی دووەم هێنا.

یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەم قۆناغەدا دوای بردنەوەی لە یانەی ئەلحۆر، لە دووەم یاریدا رووبەڕووی یانەی جەماهیری شاری کەربەلا بووەوە.

رۆژین ئەکرەم، یاریزانی یانەی پێشمەرگە بە 964ـی راگەیاند، دوای ئەوەی قۆناغی یەکەمی ئەم وەرزەی خولی یانە پلە نایابەکانی عێراق لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ئاستیان باش نەبووە و لە هەرسێ یارییەکەدا توشی شکست هاتوون.

وتیشی، بۆ قۆناغی دووەم باشتر ئامادەکارییان کردووە و توانیویانە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و دوو یاری ببەنەوە.

لە یاری یەکەمدا ئالان سەلام رووبەڕووی عەلی ئەحمەد بووەوە و یارییەکەی بە دوو سێتی 6 – 2 و 6 -1 لێ بردەوە، لە یاری دووەمیشدا رۆژین ئەکرەم بەرامبەر بە ئەمین جەلال یاری کرد و ئەویش بە دوو سێتی وەڵام شکستی بە ئەمین هێنا کە خاڵی سێتەکان 6 – 0 و 6 -1 بوون.

دوای تەواو بوونی رکابەرییەکانی قۆناغی دووەم، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە دوو بردنەوە و سێ شکست پلەی هەشتەمی ریزبەندی گرتووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی