بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نزیک شەمامک سێ کەس گیانیانلەدستدا
964+
توانا نەقی
کەمێک پێش ئێستا لە نزیک ناحیەی شەمامک ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیراتۆ لەسەر رێگای شەمامک وەرگەڕاوە و شەش سەرنشینی تێدا بووە سێکەسیان گیانیان لەدستداوە و سێ کەسی دیکەیان بریندارن و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، تیمەکانیان لە شوێنی رووداوەکەن و رووداوێکی سەختی هاتوچۆ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە روویداوە، سێ سەرنشینیان کە بەرەگەز عەرەبن گیانیانلەدەستداوە.
لە ئێستادا تەرمەکان و بریندارەکانێش لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتن لە هەولێر و تەرمەکان دەگوزرێنەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.