شۆفێرێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو

964+
کاروان ساڵحی

بەهۆی پچڕانی کێبڵکی کارەباوە لە ناحیەی ریاز شۆفێرێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو ،

ئەمڕۆ شەممە 8.7.2023 لە سەرەی رادەستکردنی گەنمی جوتیاران بە سایلۆێ ریاز کێبڵێکی گواستنەوەی کارەبا پچڕا شۆفێرێک دەستبەجێ گیانی لە دەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو ،

عەلی مازن جبوری، کارمەندی فەرمانگەی کارەبای قەزای حەویجە بە 964ی وت، شۆفێرەکان لە سێبەری ئۆتۆمبێلەکانیاندا بوون، لە نێو سایلۆی دانوێڵەی ناحیەی ریاز کێبڵێکی گواستنەوەی کارەبا سری فێس بەسەریاندا کەوتووە.
تەرمی شۆفێرەكە لە پزیشكی دادوەری ناحیەی ریازە و بریندارەكەش لە نەخۆشخانەیە.

لە کەرکوک سێ سایلۆی وەرگرتنی بەروبومی جوتیارانی تێدایە یەکێک لەو سایلۆ یانە دەکەوێتە
ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە لە رۆژئاوای کەرکوک بە دووری 33 کیلۆمەتر .

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد