لە بەردەڕەش

سبەی بە مەرج موچەی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

بانکی بەردەڕەش سبەی بە مەرج موچەی هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکات و دەڵێن هەر پێشمەرگەیەک خۆی نەیەت موچەکەی پێنادرێت.

“شڤان عوسمان یونس” بەڕێوەبەری بانکی بەردەڕەش بۆ 964ی وت، سبەی دەست بە دابەشکردنی موچەی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت، بەڵام مەرجە موچەخۆر خۆی ئامادەبێت.
لەم مانگەوە لەسەر بڕیاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە موچەخۆر خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی موچە، نابێت کەسێکی دیکە لە جیاتی ئەوان موچە وەربگرێت .

شڤان عوسمان وتی، “داواکارین موچەخۆرەکان، کە پێشمەرگە بەڕێزەکانن، خۆیان بێن موچەکانیان وەربگرن وهیچ کەس لە شوێنی خۆیان نەنێرن، چونکە ئەمە بڕیارە و ناکرێت کەسی دیکە لە جیاتی ئەوان موچەیان وەرگرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا