کەسێک بە شەش هەزار دۆلار و مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

پێشەوا محەمەد

لە شاری سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا و پۆلیس دەڵێت، شەش هەزار دۆلار و بڕێک مادەی هۆشبەریشی پێوە گیراوە.

دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سکاڵا تۆمار دەکەن، کە جامی ئۆتۆمبێلەکەیان شکاوە و دزیان لێکراوە، بەشی نەهێشتنی پۆلیسی تاوانی سەر بە بەڕێوەبرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەدواداچوون دەکات و تۆمەتبارەکە دەدۆزێتەوە.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.7.2023 بڵاویکردووەتەوە، تۆمەتبارەکە تەمەنی 29 ساڵە و پێشینەی تاوانی هەیە و “بە فەرمانی دادوەر بە پێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

مادەی 443  لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە دزیکردن و سزای بەندکردنە بە مەرجێک لە 10 ساڵ زیاتر نەبێت.