كۆلیژی قه‌ڵاچوالان فۆڕمی پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ران دابه‌ش ده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

کۆلیژی سەربازی سێی قەڵاچوالان فۆڕمی خولی پێگەیاندنی ئەفسەرانی ژمارە 5 دابەش دەکات و ته‌مه‌نی فێرخوازانیش دیاریی كراوه‌.

کۆلێژی سەربازی 3ی قەڵاچوالان بڵاویكرده‌وه‌، دەست بە دابەشکردنی فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خولی پێگەیاندنی ئەفسەران ژمارە 5 دەکرێت و پێشکەشکار دەتوانێت ئەم فۆڕمە لە ئینتەرنێتەوە وەربگرێت و پڕی بکاتەوە.
كۆلیژه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، لە سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 5.7.2023 تا 20ی ئه‌م مانگه‌ مۆڵەت بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان دراوه‌، هاوکات لە كاتژمێر 10:00ی بەیانی وەرگرتنەوەی فۆڕمەکان دەستپێدەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا مەرجەکانی وەرگرتن بۆ ئەو کەسانەی خوازیاری بەشداریکردنی خولەکەن خراونەتەڕوو، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ن:
1-پێشکەشکار تەمەنی 25 ساڵ بێت بۆ هاوڵاتی ئاسایی و بۆ کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە 27 ساڵ، واتە بۆ سەربازی لە تەمەنی 1.1.1996 و هاوڵاتی 1.1.1998 رێگەپێدراوە.
2- پێشکەشکار دەبێت هەڵگری بڕوانامەی به‌کالۆریۆس بێت لەو پسپۆڕیانەی، كه‌ له‌ فۆڕمه‌كه‌دا دیاریی کراوە
له‌ رۆژانی رابردوو سەرۆكایەتی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژی 5.7.2023 فۆڕمی به‌شداریكردن له‌ خولی پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ران له‌ كۆلیژه‌كانی قه‌ڵاچوالان3 و زاخۆ 2 ده‌ستپێده‌كات.