ئاسایشی سلێمانی:
“ئەو دوو کەسە دەستگیرکران کە هەڵیانکوتایەسەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو”
964+
شۆڕش قادری
ئاسایشی سلێمانی ئەو کەسانەی دەستگیر کرد کە بە دەمانچە چوونەسەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو و پارەکەیان لێ سەندرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە لە دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو و دەستیشیانگرتووە بەسەر پارە دزراوەکە و هەر دوو دەمانچەی تۆمەتباران.
هەردوو تۆمەتبار بەماددەی (444) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوان و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.