بە حەوت ملیار دینار کارەبای دوو ناوچەی هەولێر باشتر دەکرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بە تێچووی زیاتر لە حەوت ملیار دینار، پرۆژەیەكی گواستنەوەی كارەبا بۆ دوو ناوچەی هەولێر جێبەجێدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کارەبا لە فەیسبووک رایگەیاند، بۆ چارەسەركردنی كێشەی بارزۆری و گەیاندنی كارەبایەكی باشتر بۆ ناوچەکانی شاوێس و بەحركە و دەوروبەری، پرۆژەیەكی گواستنەوەی كارەبا بە تێچووی زیاتر لە حەوت ملیار دینار جێبەجێدەکرێت.

ماوەی 165 رۆژ بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە دیاریکراوە و لەلایەن لەلایەن كۆمپانیای “هیرۆ”وە جێبەجێدەکرێت.

لە پارێزگای هەولێر 20 وێستگەی كارەبا هەن كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیانی شارەكە دەدەن.

لە رێکەوتی 14.1.2023، حکومەتی هەرێم کەوتنەگەڕی تەواوەتی وێستگەی کارەبای شاوێسی راگەیاند کە یەكێكە لە گەورەترین وێستگەكانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.