دیمه‌نێكی ناحیه‌ى چواڕقوڕنه.. وێنه سۆسیال میدیا
1500 خانووى چوارقوڕنه‌ى كۆن تاپۆ ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كار له‌سه‌ر تاپۆكردنى خانوه‌كانى چوارقوڕنه‌ى كۆن ده‌كرێت و سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، به پێی یاسای زێده‌ڕۆیی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى چوارقوڕنه، به 964ـى راگه‌یاند، بەهۆی نەبوونی نەخشەی وردەکاری تا ئێستا هاوڵاتیانی گەڕەکە کۆنەکان نەیاندەتوانی خانووەکانیان تاپۆ بکەن.
ژماره‌ى خانووه بێ تاپۆكانى چوارقوڕنه‌ى كۆن هه‌زار و 500 خانوون و كه‌وتوونه‌ته هه‌شت گه‌ڕه‌كى ئه‌و ناحیه‌یه.
سه‌رۆكى شاره‌وانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دوای تەواوبوونی رێکارەکان هاوڵاتیانی گەڕەکە کۆنەکانى چوارقوڕنه، دەتوانن خانووەکانیان تاپۆ بکەن، وتیشی “له قۆناغى یه‌كه‌مدا ئه‌و خانووانه ژماره‌ی تایبه‌تیان پێده‌درێت و له قۆناغی دووه‌میشدا تۆمارى تاپۆ وه‌رده‌گرن”.
روونیشیكرده‌وه “ته‌واوى ئه‌و كارانه‌ى تاپۆكردن خانووه‌كان به پێی یاسای زێده‌ڕۆیی ئه‌نجام ده‌درێن”.