نزیكەی 30 هەزار گەشتیار سەردانی گەرمیانیان كرد
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
ژمارهی گهشتیاران بۆ ناوچهی گهرمیان زیادی كردووه و ئهم جهژنه ژمارهیان گهیشته نزیكهی 30 كهس.
لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، هاوشێوەی شار و شارۆچكەكانی دیكهی كوردستان ژمارەیەكی زۆری گەشتیاری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی عێراق و بیانی، سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیانیان كرد و بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیانیش دەڵێت نزیكەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە گەرمیان.
هێرش فەیزوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان، سەبارەت بە ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لە رۆژانی جەژندا سەردانی گەرمیانیان كرد، بە راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری راگەیاندووه: “لە رۆژانی جەژنی قورباندا، زیاتر لە 18 هەزار گەشتیاری ناوخۆی هەرێمی كوردستانن هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیان.
سەبارەت بە گەشتیاری پارێزگاكانی عێراق و بیانی، هێرش فەیزوڵا دهڵێت: 11735 گەشتیار لە بازگەكانی گەرمیان و مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیان، بە گشتی لەو چەند رۆژەدا، 29 هەزار و 735 گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیانیان كردووە و ژمارەی گەشتیارانیش زیادی كردووە.