له‌ چۆمان و رواندز چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ سه‌رقاڵى جێبه‌جێكردنى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزارین له‌ سنووره‌كه‌یان، به‌ تایبه‌تیش له‌ هه‌ردوو قه‌زاكانى رواندز و چۆمان.

به‌ پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى ئیداره‌ى سۆران، كه‌ ئه‌مڕۆ 2.7.2023 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ قه‌زاى چۆمان پڕۆژەی جوانکاری و چاندنی سەوزایی، دانانی سیستمی ئاو بە شێوەی قەترە لە دوورگەی ناوەڕاستی جووتسایدی ناوەندی قەزاكه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

کۆنکرێتکردنی شەقام لە گەڕەکەکانی شۆڕش، سەروەران، مەمی خەلان و گردمەندیل و پرۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شەقامی گشتی هامڵتۆن لە گەڕەکی گردمەندیل له‌ هه‌مان قه‌زا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

هه‌ر به‌ گوێرەی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌، له‌ قه‌زاى رواندزیش قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی گەردەگەرد بە درێژایی 150 مه‌تر له‌ جێبه‌جێكردندایه‌.