ساتی قیتاوكردنی شەقامەكان لەلایەن شارەوانیەوە، وێنە: سۆشیاڵمیدیا
ئەیاز بە تەواوی قیرتاو كرا
+964
كوردستان ئەحمەد
گەڕەكی ئەیاز لە زاخۆ بە تەواوەتی قیرتاو كرا و بڕی 309 ملیۆن دیناری بۆ خەرج كرا، چەند گەڕەكێكی دیكەش قیر دەكرێن.
ئەمڕۆ شارەوانیی زاخۆ، وێنەكانی داناوە لە كاتی قیركردندا، گلێدەر و شۆفڵ و ئامێری تەختكردن و پتەوكردنەوەی قیرەكە بە تەواوی لە كۆڵانەكانی گەڕەكەكە بڵاوەیان پێكراوە، هەر ئامێرێك و كاری خۆی دەكات، قیرەكە بەسەر زەویدا رۆكراوە و كرێكارەكان تەختی دەكەن و گلێدەرەكانیش دەیكوتنەوە.
یونس محەمەد سەرۆكی شارەوانیی زاخۆ بە964ی وت، ئەمڕۆ ئەو گەڕەكە بە تەواوی قیرتاو كراوە، دوای جەژن لە پلانماندایە چەندین گەڕەكی دیكە قیرتاو بكەین.
گەڕەكی ئەیاز لە 15 كۆڵان پێكدێت، ئەمڕۆ شەش كیلۆمەتر قیر لەو گەڕەكەدا كرا، پێشتریش شۆستەی بۆ كرابوو.