كێشه‌ى كاره‌باى سێ ناحیه‌ى رواندز چاره‌سه‌ر كرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كاره‌با بۆ سنوورى سێ ناحیه‌ى قه‌زاى رواندز كرا، كه‌ پێشتر گرفتى كه‌مى ڤۆڵتییه‌یان هه‌بوو.

ئه‌مڕۆ 26.6.2023 وێستگەی مۆبایلی كاره‌باى پردی حافیز له‌سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران کەوتە کار و بەو هۆیەوە کێشەی كاره‌باى بۆ هه‌ریه‌ك له‌ناحیه‌كانى وەرتێ و سمێلان و گەڵاڵە چارسەر كرا

ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز، بە 964ـی راگەیاند، پڕۆژەیەكی گرنگی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ دانیشتووانی سنووری رواندز و قەزای چۆمان، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كێشه‌ى كاره‌باى سێ ناحیه‌ى چاره‌سه‌ر كردووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، گوژمەی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و پڕۆژەیە یەك ملیار و 375 ملیۆن دینارە، لەسەر بودجەی وەزارەتی كارەبا جێبەجێ دەكرێت.