زمانێکی جیاواز لەیەکگرتووی ئیسلامییەوە: داخۆ ناحەزان لەبیریانبێ
+964
فهرهاد حهسهن – ههولێر
+964
ئەمینداری یەکگرتوو بەشێوەیەکی جیاواز لەبارەی سوتانی بارەگاکانیەوە تویتێکی بڵاوکردووەتەوە کە کەمجار ئەم شێوازەی لێبینراوە.
سەڵاحەدین بەهادین لەسەر تویتەری خۆی نوسیوێتی ‘یادی شەهیدانی بادینانە، ڕۆژی وەفای یەکگرتووە بوێرودلێرەکانە… دیمەنی تاڵانچی و قاتڵ و دوکەڵی باڕەگاسوتاوەکانە، قورئانی سوتاوو ئازادی سەربڕاوە، داخۆ ناحەزان لەبیریانبێ، چونکەئێمەبەشێ لەسەروەریمان’.
یەکگرتووی ئیسلامی و ئەمیندارەکەی کە بە نەرم و میانڕەو ناسراون کەمجار ئەم شێوازە نوسینەیان لێ بینراوە، ئەوەی ئەمڕۆیان دوای ١٧ ساڵ لەسوتاندنی بارەگاکانییان لەبادینان دێت.
یەکگرتووی ئیسلامی ساڵی ٢٠٠٥ بەلیستێکی جیاواز لە دوو هێزە باڵادەستەکەی کوردستان -پارتی و یەکێتی- بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی کرد، لەکاتی بەڕێوەچونی بانگەشەی هەڵبژاردن رۆژی ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ ژمارەیەکی زۆری خەڵک چونە سەر بارەگاکانیان لەبادینان و سەرەڕای سوتاندنی بارەگاکان چوار سەرکردەشیان کوژران، ئەو کات یەکگرتوو پارتی دیموکراتی کوردستانی بەو هێرشە تۆمەتبارکردو پارتیش رەتی کردوە.