105 پڕۆژه له قەزای سێمێل جێبەجێ دەکرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى سێمێل 61 پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان كراوه و 44 پڕۆژه‌ش پێشنیاركراون له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا جێبه‌جێ بكرێن.
خەلیل مەحمود، قایمقامی قەزای سێمێل، راگەیاند، له‌ناو پڕۆژه‌كاندا 11 پرۆژە تایبه‌تن به خزمه‌تگوزارى شارەوانی و حەوت پرۆژەی کارەبا و 15 پرۆژەی ئاو و حەوت پرۆژەی ڕێگابان و دوو پرۆژەی ڤێتەرنەری و پرۆژەیەکی تەندروستی.
وتیشی “ته‌واوى ئه‌و پڕۆژانه له‌سه‌ر بودجه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كرێت كه بڕه‌كه‌ى زیاتر له 25 ملیار دیناره”.
44 پڕۆژه‌كه‌ى تریش به گوژمه‌ى 16 ملیار دینار پێشنیار كراون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، شەش پرۆژەى دیكه‌ش بە گوژمەی هەشت ملیار دینار لەلایەن ئیدارەی پارێزگای نەینەوا و رێکخراوەکانەوە لە قەزای سێمێل جێبەجێدەکرێن و ئەو پرۆژانە هەموویان لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
قایمقامی قەزای سێمێل روونیكرده‌وه، له قهزاهكهیان پلانێکی ستراتیژی بۆ سێ ساڵی داهاتوو هه‌یه، کە تێیدا 144 پرۆژە بە گوژمەی 552 ملیار دینار پێشنیازکراون و بەسەر دامودەزگاکانی قەزای سێمێلدا دابەش کراون.
سێمێل شارۆچکەیەکە سه‌ر به پارێزگای دھۆکە. دانیشتووانه‌كه‌ى له کوردی موسڵمان و ئێزدی و ئاشووری و ئەرمەنى پێکهاتووە، دوو ناحیە لهسنوورهكهیدایه فایدە و باتێل و ١٤ کیلۆمەتر لە رۆژاوای شاری دهۆک دوورە و نزیکە لە سنووری تورکیا.