هەواڵی زۆرتر لای ئەرسەلانە

مێسی هانی ئێمباپێی داوە بچێتە ئیسپانیا و نەیماریش خائین دەرچوو

964+

ژووری هەواڵ

-لیۆنێل مێسی پێش ئه‌وه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت، ئامۆژگاری ئێمباپێی كردووه‌ روو بكاته‌ یانه‌ی بارسێلۆنا، یان ریال مه‌درید.

-نه‌یمار دا سێلڤا له‌ پۆستێكی ئینستاگرامی خۆیدا، داوای لێبوردن له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات و دان به‌وه‌دا ده‌نێت خیانه‌تی لێكردووه‌.

منداڵێك كه‌ درێسی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی له‌به‌ره‌، داوای وێنه‌یه‌كی یادگاری له‌ ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات،  له‌ كاتێكدا هه‌ردوو یانه‌- ركابه‌ریی سه‌رسه‌ختی یه‌كترن .

-یانه‌ی نه‌ورۆز خۆی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق ئاماده‌ ده‌كات و چه‌ند رۆژێكه‌ مه‌شق و ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن.

-تیپی لاوانی یانەی سیروانی نوێ، ماوەی سێ رۆژە لە هەولێرن و لە یاریگه‌ی یانەی هەندرێن کەمپێکی مەشق و راهێنانیان کردووەتەوه‌ و خۆیان بۆ خولی كوردستان ئاماده‌ ده‌كه‌ن.