خێزانێکی زاخۆ نزیکەی 70 ساڵە جلێکی کوردییان پاراستووە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

نزیکەی 70 ساڵە، خێزانێکی زاخۆ دەستێک جلی (شاڵ و شەپک)یان پاراستوە و نەوە دوای نەوە دەیپۆشن.

شەل و شەپک، جۆرە شێوازێکی دوورینی جلی کوردییە و لە باکوری کوردستان و بەشێکی لە شارەکانی باشوری کوردستان وەک زاخۆ، دهۆک و ئاکرێ دەپۆشرێت.

خاوەنی ئەو جلە دەڵێت، “بەهیچ نرخێک ئەو جلە نافرۆشین”.