8 هەزار ماتۆڕی دلیڤەری لە هەولێر هەیە

هاتوچۆی هەولێر 4 داواکاری لە ماتۆڕەکانی دلیڤەری هەیە

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

بۆ رێکخستنەوەی شەقامەکان و کۆنتڕۆڵکردنی ماتۆڕسکیلەکان، هاتوچۆی هەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی دلیڤەری کۆبووەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ـی وت، هەشت هەزار ماتۆڕسکیلی کۆمپانیاکانی دلیڤەری لە هەولێر هەن، لەو سیمینارەی ئەمڕۆ لەگەڵ بەشێک لە شوفێرانی ماتۆڕسکیلی کۆمپانیای تۆتێرز کردمان، سەرپێچییەکانی خۆیانمان لە شەقامەکان نیشاندا و پێمانوتن کە ئەوانیش یاسای هاتوچۆیان لەسەر جێبەجێ دەکرێت.

هاتوچۆی هەولێر لەو سیمینارەیدا لەگەڵ کۆمپانیاکانی دلیڤەری، داوای ئەوەی لێکردوون کە ماتۆڕسکیلی کارەبایی بکڕن، یانیش بێدەنگکەر بخەنە سەر گزۆزی ماتۆڕەکانی کە ئێستا بەکاری دەهێنن و خۆشیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ماتۆڕی بێسەرەتا.

داڕشتنی: فەرمان سادق