ریال مه‌درید شوێنگره‌وه‌ی بنزێمای دیاریكرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی كه‌ریم بنزێما، پلانی هه‌یه هێرشبه‌رێكی دیكه بهێنێته یانه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌و هێرشبه‌ره نه كیلیان ئێمباپێیه و نه هاری كه‌ین، وه‌ك میدیاكان و جه‌ماوه‌ری یانه‌كه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
ریال مه‌درید پلانی هه‌یه خۆسێلۆ ماتۆ، هێرشبه‌ری یانه‌ی ئیسپانیۆڵ بباته ریزه‌كانی و رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانییش ده‌ڵێت، ماوه‌ی به‌رٍێوه‌چوونی یارییه دۆستانه‌كان كۆتایی پێ بێت، ریال مه‌درید گرێبه‌ستی خۆسێلۆ راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌رفه‌ت هه‌یه كیلیان ئێمباپێ بباتە ریزه‌كانییەوە، به‌ڵام یانه‌ی شاهانه نایه‌وێت 200 ملیۆن یۆرۆ خه‌رج بكات و چاوی له‌وه‌یه هاوینی داهاتوو ئێمباپێ بێ به‌رامبه‌ر بباته ریزه‌كانییه‌وه.