سەرۆکەکەی لە بەریتانیایە
دەستەی گەشتوگوزار دەیەوێت وەبەرهێنی بەریتانی بێنێتە کوردستان
964+
پێشەوا محەمەد
دەستەی گەشتوگوزار دەیەوێت وەبەرهێنەری بەریتانی بهێنێتە کوردستان و لە کەرتەکەدا وەبەرهێنان بکەن.
بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکی دەستەکە لەگەڵ وەفدێکی هەرێم چووەتە بەریتانیا بۆ بەشداری لە دیداری هاوبەشی نێوان بەریتانیا و کوردستان.
“دیدارەکە بۆ ئێمە دەرفەتێکی زێڕینە تا بتواندرێت وەبەرهێنەری بەریتانی و بازرگانان رازی بکرێن بێنە هەرێمی کوردستان و پڕۆژەی گەشتیاری ئەنجام بدەن”، ئەوە وتەی ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمە بۆ 964.
دەشڵێت، “دەستەی گەشتوگوزار و ئەم کابینەیەی حکومەت گرنگی زۆر بە کەرتی گەشتیاری دەدەن و لەناویشیاندا راکێشان وەبەرهێنەرانی بیانی لە کارە سەرەکییەکانیانە”.
وا بڕیارە دیدارەکە لە رۆژانی داهاتوودا لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەبچێت.