زینوێ بە گۆرانی پشتیوانی لە ژنان دەکات

+964

پەرستۆ ساڵح – هونەری

خانمە گۆرانیبێژ زینوێ راوی بەرهەمێکی نوێ بەناوی “ژن، ژیان، ئازادی” بڵاودەکاتەوە و پشتیوانی لە ژنانی ڕۆژهەڵات دەکات.

گۆرانی “ژن، ژیان، ئازادی” لەلایەن  د.هونەر هادی کاری ئاواز و دابەشکردنی موزیکی بۆ کراوە، هۆنراوەی پێشەوا رەمەزانە.

تایبەت بە +964 زینوێ راوی وتی “دووەم کاری منە بە زاراوەی سۆرانی، ویستم کارێکی جیاواز بکەم، ئەم کارەم باس لە ئازایەتی و بوێری ژنانی رۆژهەڵات دەکات، ژنانی بوێری خەباتکەر کە هەمیشە هەوڵی رۆشنگەرین و دابڕانی ئەو بیرکردنەوەیەی کە ژن هیچی پێ ناکرێت و داکۆکی ناکات لە خۆی، من بە گۆرانی وتن داوای مافی خۆم دەکەم و بوێری خۆم لەناو گۆرانیەکانم نیشام دەدەم”

زینوێ راوی ٢٦ ساڵ ئاماژەش دەدات بەوەی کە لە ئایندەیەکی نزیکە کلیپێکی نوێ بۆ ئاشقان بڵاودەکاتەوە بە زاراوەی کەلهوری.

زینوێ خەڵکی خانەقینە، دەرچووی بەشی موزیکی کۆلێژی هونەرەجوانەکان، جگە لە وتنەوەی چەندین گۆرانی فۆلکلۆری خاوەنی چوار بەرهەمی دیکەیە کە یەکێکیانی بەشێوازی کلیپە و دوێتێکە لەگەڵ ئالان قەرەداغی.