خاوه‌نى سێ رووباره و تیمى فریاگوزارى لێ نییه
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
له سنوورى ناحیه‌ى دێرلووكى سه‌ربه قه‌زاى ئامێدی، سێ رووبار هه‌ن، ژماره‌یه‌كی زۆرى گه‌شتیاریش رووى تێده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش هاواری لێ هه‌ستاوه داوا ده‌كات تیمی فریاگوزارى له سه‌ر ئه‌و رووبارانه هه‌بێت.
ناحیه‌ى دێرەلۆک، نزیکه‌ی 20 هەزار كه‌سی لێ ده‌ژی.
هه‌ر سێ رووبار‌ى زێى گه‌وره، سپنە و شێرانک، ئه‌و رووبارانه‌ن به ناو ناحیه‌ى دێره‌لووكدا ره‌ت ده‌بن، تا ئێستاش چه‌ندین گه‌شتیار له‌ناویدا خنکاون و كه‌سیش نه‌بووه رزگاریان بكات.
هاوڵاتییەکى دێرەلوک نایشارێته‌وه، ئه‌و رووبارانه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ژیانى منداڵه‌كانیان، به 964ـیشی وت، مەترسییه‌كه له‌وه‌یه رووبار‌ى زێی گه‌وره به ناو سه‌نته‌ره‌ى دێره‌لووكدا تێده‌په‌ڕێت.
رێبەر سادق به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى دێره‌لووك به 964ـى راگه‌یاند، له ناحیه‌كه‌ىدا بنكه‌ى به‌رگریى شارستانى هه‌یه، به‌ڵام تیمى فریاگوزارى لێ نییه.
به پێویستى ده‌زانێت، به‌هۆى بوونى سێ رووبار، تیمى فریاگوزارى هه‌بێت.
وتیشی “چه‌ندین جار لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه تیمێكی فریاگوزارى مه‌له‌وان له ناحیه‌كه‌مان هه‌بێت، نووسراویشمان بۆى كردووه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نییه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن