لە یەك مانگدا دوو هەزار تۆن زبڵ لە بنەسڵاوە كۆكراوەتەوە

+964
كوردستان ئەحمەد

لە یەك مانگدا لە قەزای بنەسڵاوە 1632 تۆن زبڵ و خۆڵ و خاشاك كۆكراوەتەوە و فڕێدراوە.

زبڵی ناو كۆڵان و شەقامەكانی بنەسڵاوە و دەوروبەری قەزاكە كۆكراوەتەوە و بە شۆفڵ و گلێدەر لە ناو قەزاكەدا دوورخراوەتەوە.

تیمەكانی شارەوانیی بنەسڵاوە بە دەست و شۆفڵ و گلێدەر و حەفارە، سەرقاڵی كۆكردنەوەی زبڵەكانن و هەر شوێنێك چاڵ بێت و قۆرتی تێدابێت، كۆكراوەتەوە و لە شوێنێكی دوور فڕێدراوە.

زریان سەباح، سەرۆكی شارەوانیی بنەسڵاوە، بە 964ی وت، تیمەكانی شارەوانی كار لەسەر ئەوەدەكەن قەزاكە پاك بكرێتەوە و زبڵ و خاشاك لە كۆڵانەكاندا نەهێڵن.

بنەسڵاوە  دەکەوێتە باکووری خۆرھەڵاتی شاری ھەولێر، رێژەی دانیشتووانی لە ساڵی  2010دا گەیشتووە بە 217 هەزار و 380 کەس