دیمەنێک کە دراوی عێراقی تێدا نیشاندراوە _ وێنە: تۆڕی کۆمەڵایەتی
پەرلەمانتارێک: عێراق بڕیاری ناردنی 400 ملیار دیناری بۆ هەرێم داوە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بڕی 400 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، ئەوە بە وتەی پەرلەمانتارێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئەو 400 ملیار دینارە بە قەرز بە حکومەتی هەرێم دەدرێت و “دوای پەسەندکردنی تەواوەتی پڕۆژەیاسای بوودجە لە پکشی هەرێم وەردەگیرێتەوە”.
بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، مانگانە بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران 940 ملیار دیناریان پێویستە و تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەوەوە نەداوە، ئاخۆ ئەو بڕەی دەمێنێتەوە بۆ موچەی فەرمانبەران چۆن دابین دەکرێت.
دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ی وت، “ئەوەی حکومەتی عێراق تا ئێستا بڕیارە و 400 ملیار دینارەکە بە شێوەی کرداری بۆ حکومەتی هەرێم نەنێردراوە.”