شەقامەكانی دهۆك هێڵكاریی دەكرێن

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

بەشی ئەندازەی هاتوچۆی دهۆك هەڵمەتێكی بۆیاخكردن و هێڵكاری شەقامە سەرەكییەكانی دهۆكی دەستپێكرد.

قۆناغی یەكەم، شەقامە سەرەكییەكان و دواتریش شەقامە لاوەكییەكان هێڵكاریی دەكرێن، لەگەڵیدا سەرجەم تابلۆكانی هاتوچۆ نۆژەن دەكرێنەوە.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك بە 964ی وت، تیمەكان سەرجەمیان خۆمانەن و دروستكردنی هێڵ لەسەر شەقامەكان گرنگییەكی زۆری بۆ شۆفێران هەیە.

سەرجەم شەقامەكان بە رەنگی سپی و فسفۆڕی گەرم هێڵكاری دەكرێن و تەواوی شەقامەكان لە ماوەی چەند مانگێكدا هێڵكاریی دەكرێن.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد