پەروەردەی بەردەڕەش بووە پاڵەوانی بالەی پەروەردەکانی دهۆک

+964

هیڤی دێوالی

پەروەردەی بەردەڕەش بووە پاڵەوانی تۆپی بالەی خولی پەروەردەکانی سنووری پارێزگای دهۆک.

ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە یاری کۆتاییدا خولی تۆپی بالەی پەروەردەکانی سنووری پارێزگای دهۆک بۆ کوڕان، پەروەردەی بەردەڕەش بەسەر پەروەردەی ئاکرێ سەرکەوت.

نۆ پەروەردەی سنووری پارێزگای دهۆک، بەشدارییان لە خولی یارییە وەرزشییەکانی ساڵانە کرد، ئەوانیش پەروەردەی ناوەندی قەزای دهۆک، پەروەردەی رۆژئاوای دهۆک، پەروەردی رۆژهەڵاتی دهۆک، پەروەردی قەزای ئامێدی، پەروەردی قەزای ئاکرێ، پەروەردەی قەزای بەردەڕەش، پەروەردەی زاخۆ، سێمێل و شێخان.

لە یاری کۆتایی تۆپی بالەدا، پەروەردەی بەردەڕەش توانی دوو گێمی بەدوای یەک بە ئەنجامی (٢٥-١٨ و ٢٥-٢٠) لە پەروەردەی ئاکرێ بباتەوە، بەو ئەنجامەش بووە پاڵەوان.

ئەحمەد بەردەڕەشی، یاریزانێ پەروەردا بەردەڕەش بۆ +964 قسەی کردووەو دەڵێ؛ توانیمان سەرکەوین بەسەر پەروەردەی ئاکرێ، گرنگیشە ئەو خۆرە چالاکییە وەرزشیانە لە ناوەندەکانی خوێندن زیاتر گرنگی پێ بدرێت.