زه‌یدی و سیسی رێككه‌وتن

ڤیزای نێوان عێراق و میسر هه‌ڵگیرا

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عه‌لی زه‌یدی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسی رێككه‌وتن، ڤیزای نێوان هه‌ردوو وڵات لاببرێت.

زه‌یدی به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی ئێستا له‌ میسره‌ و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسر وتی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسر رێككه‌وتین و ڤیزای نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌ڵده‌گیرێت.

وتیشی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسر باسی ئاسایشی ناوچه‌كه‌مان كرد “میسر دڵی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌”.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق  دووپاتی به‌هێزكردنی هاریكاریی نێوان هه‌ردوو وڵات كرایه‌وه‌ و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ ئاسایشی ده‌ریاوانی له‌ كه‌نداو تێكبدرێت.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ردانێكی بۆ میسر ده‌ستپێكرد.

ڤیزای میسر بۆ عێراقییه‌كان له‌ رێگه‌ی كونسڵخانه‌ و باڵیۆزخانه‌، هه‌روه‌ها له‌ رێگه‌ی كۆمپانیاكانیش وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام پێویستی به‌ ره‌زامه‌ندی ئاسایشی میسریش هه‌یه‌، ته‌نیا بۆ منداڵان و به‌ته‌مه‌نه‌كان نه‌بێت.