41 مادە پەسەندكران
لە پەرلەمانی عێراق چی روویدا؟
+964
كوردستان ئەحمەد
پەرلەمانی عێراق شەوی رابردوو كۆبووەوە و 41 مادەی لە پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند كرد.
لە بەشی یەکەمی دانیشتنەکەدا، ماددەکانی یەکەم، سێیەم، پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و هەشتەم پەسەندکران، هەروەها دەنگدان لەسەر مادەی دووەم دواخرا و مادەی چوارەمیش لە ناو پرۆژەیاساکەدا لادرا، دوای ئەوەش دانیشتنەکە بۆ نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کراوەیی هەڵگیرا.
لە درێژەی دانیشتنەكەدا، دوای دووجار دواخستن، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پرۆسەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە درێژەی پێدرا و مادەکانی (2,9,10,11,12,13,,18,19,20,2 پەسەنكردان.
ئاڵۆزییەكان بە هۆی مادەی 14ەوە بوون
كاتێك دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكردەوە، بۆ دەنگدان لەسەر مادەی 14 ئاڵۆزی لەسەر چەند بڕگەیەكی مادەكە لەنێوان فراكسیۆنە كوردییەكاندا روویدا.
بڕگەی یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجە و شەشەم بەبێ هیچ ئاڵۆزیەك تێپەڕی، بەڵام بڕگەی حەوتەم دروستبوو دواتریش بڕگەیەكی دیكە بە ناوی بڕگەی هەشتەم بۆ مادەكە زیادكرا.
بڕگەی حەوت و هەشت باسی چی دەكات؟
بڕگەی حەوتەمی مادەی 14، باس لە رێکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر دانەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە رێژەی 12%، کە پێشتر رێژەکەی 10% بوو.
هەرچی بڕگەی هەشتەمی مادەکەیە، لە ئەگەری ئەوەی حکومەتی هەرێمی شایستەی دارایی هەر پارێزگایەکی چوارچێوەی هەرێمی کوردستان نەنێرێت، ئەوا ئەو پارێزگایە دەتوانێت سكاڵا لە حکومەتی فیدڕاڵ تۆمار بکات، دواتر لیژنەیەک پێکدەهێندرێت بۆ بەدواداچوون لەسەر سکاڵایەکە.
پاش تەواو بوونی مادەی 14. دەنگدان لەسەر مادەکانی 15، 16و 17 درا، دواترش سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکەی بە کراوەیی بۆ ئەمڕۆ جێهێشت.