كاره‌بای نایاسایی زیاتر له‌ 100 شوێنی گەرمیان ده‌بڕدرێت

964+
ژووری هەواڵ

کارەبای گەرمیان دەڵێت، لە هەڵمەتێکدا کارەبای زیادەڕۆی زیاتر لە 100 شوێنی بڕیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان ئەمەی راگەیاندووە، بەڵام دەڵێت هەڵمەتەکە سێ رۆژی خایاندووە.

تیمەکانی هۆبەی چاکسازی کوڵەجۆ هەڵمەتەکەیان کردووە، شوێنەکان دەکەونە گوندەکانی عەلی خەڵەف و حاجی حەسەن لە سنوری ناحیەی کۆکس.