کەشناسی: ئەگەری رێژنەبارانی کورتخایەن هەیە
964+
ژووری هەواڵ
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی بە گشتی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان ئەگەری رێژنەبارانی کورتخایەن هەیە.
کەمێک لەمەوبەر، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەمەی راگەیاند.
بە قسەی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما لە حاجی ئۆمەرانەوە بۆ گەرمیان لەنێوان 27 بۆ 45 پلەی سیلیزی دەبێت.