گه‌نجێكی به‌رده‌ڕه‌ش بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرا
+964
زه‌ید كۆچه‌ر – بەردەڕەش
فه‌تاح ته‌یموور وه‌رزشوانێكی گەنجی قەزای بەردەڕەشه، به هۆی ده‌ستكه‌وت و ئه‌نجامه باشه‌كانی، بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕەپان و مەیدانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرا.
فه‌تاح ته‌یموور یاریزانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان و راكردنی ماوه‌درێژ، به +964ی وت: به هۆی ده‌ستكه‌وت و ئه‌نجامه باشه‌كانی بانگهێشتی ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق كراوه.
فه‌تاح ته‌یموو ته‌مه‌نی ٢٧ ساڵه و خه‌ڵكی گوندی گردەپانی سەر بە قەزای بەردەڕەشه.
ئه‌و ماوەی چوار ساڵە بەشداریی پێشبڕكێیه‌كانی راكردن و ماراسۆنه‌كان ده‌كات، له سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش ئه‌نجامی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
فه‌تاح ده‌ڵێت: لەوه‌ته‌ی ٢٠١٨ـه‌وه تا ئێسته له ٣٠ پێشبركێی راكردن و ماراسۆندا پلەی یەکەمم به‌ده‌ستهێناوە.
فه‌تاح ئاشكرای ده‌كات سه‌ره‌تا یاریزانی تۆپی پێ بووه، به‌ڵام دواتر توانای خۆی له یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان دۆزیوه‌ته‌وه و په‌ره‌ی پێداوه.
“فه‌تاح سه‌ره‌تا یاریزانی تۆپی پێ بووه
“به‌م دواییه به‌شداریی ماراسۆنی به‌غدام كرد و پله‌ی سێیه‌مم به‌ده‌ستهێنا، به‌م هۆیه‌وه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرام، بڕیاریشه له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تی و ماراسۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكه‌ین.
به پێی تۆمارێك، كه یاریزانه‌كه خۆی به 964+ی داوه، فه‌تاح ته‌یموور به‌شداریی ٣٠ پێشبڕكێ و ماراسۆنی كردووه و له هه‌موویاندا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه.
دیارترینیان ماراسۆنی ئیسته‌نبۆڵه، كه له راكردنی ١٤ كیلۆمه‌تر پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و رایگه‌یاند، كه له چه‌ند پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی دیكه‌دا له ئاستی عێراق و توركیا پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
فه‌تاح له یانه‌كانی زاخۆ و شوڕته یاریی كردووه و له رێگه‌ی ئه‌و یانانه‌وه به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تی و پێشبڕكێیه‌كانی كردووه.